ئەكتەری بەناوبانگی سوری قوسەی خەولی لە فڕۆكەخانەی قاهیرە دەستگیر دەكرێت.
قوسەی خەولی ئەستێرەی بەناوبانگی سوری لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی فڕۆكەخانەی قاهیرەوە بەتۆمەتی هەڵگرتنی پەڕاوی ساختە بۆ چونە ژورەوەی میسر دەستگیر دەكرێت و پاشان ڕەوانەی دوبەی دەكرێتەوە.
هێزە ئەمنییەكان ڕایانگەیاندووە كە ئەو پاسپۆڕتەی بە خەوای بووە ڤیزای گەشتیاری پێوە نەبووە و ڤیزاكەش ساختە بووە، لەبەر ئەوەش بۆ ماوەی سێ كاتژمێر ئەو هونەرمەندەیان دەستگیر كردووە.
لای خۆیەوە قوسەی خەولی ڕاگەیاندووە كە پارێزەرێك ڤیزاكەی بۆ وەرگتووە و وتوێتی یارمەتیت دەدەم، بەهیچ جۆرێكیش نەیزانیوە كە ئەوە ساختەیە.