سیڤان عەباس گۆرانیەکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

‌ئەرشیف، هونەرمەند سیڤان عەباس

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، سیڤان عەباس لە لێدوانێکیدا باس لەوە دەکات کە بەمزوانە نوێترین گۆرانی بەناوەی "ئەو یارە" کە هۆنراوە و ئاوازی لە لەیان زیاد ئەسعەدەوە بۆ داندراوە بڵاودەکاتەوە.

سیڤان عەباس، هەینی ١ ئایار ٢٠٢٦، رایگەیاند "بەرهەمی 'ئەو یارە'، لە تێکست و ئاوازی زیاد ئەسعەدە کە پێشکەشی منی کردووە بۆ ئەوەی ئەو گۆرانییە بڵێم، زۆر سوپاسی دەکەم کە لە گۆرانییەکی هەڵپەڕکێدا دەستی منی گرتووە کە یەکەم ئەزموونمە گۆرانی هەڵپەڕکێ بڵێم، کارێکی جیاوازە بۆمن، خۆشبەختانە کە زیاد ئەسعەد گوێی لە گۆرانییەکە گرتەوە، پەسەندی کردووە و زۆری بەدڵ بووە، هەم لەرووی وتنەوە، هەمیش لەرووی میوزیکەوە کە بۆی کراوە".

کاری تۆمارکردنی ڤیدیۆ کلیپەکە لە گوندی نۆدێی شارباژێڕ لەلایەن ڕامیـار سەڵاحەوە ئەنجامدراوە و  هـێمن نەوزاد بەڕێوبەری وێنەگرتن بووە، هەروەها کاری دەرهێنان و مۆنتاژ ڕەنـج حـاجـی ئەنجامیداوە و سەرپەرشتیاری هونەری و بەرهەم  نـەژاد فەتــحیە.
بەرهەمهێنەری ئەم کارە هونەریە  نـاوەنـدی هـونـەری زەنــــێ ئەنجامیداوە.

سیڤان عەباس، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، دانیشتووی شاری سلێمانییە. بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە. خوشکەزای هونەرمەندی ناسراوی کورد عەدنان کەریمە. خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانییە و هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە.




PM:10:26:02/05/2026