هونەرمەندی گۆرانیبێژ بۆکان هەورامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت "بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکەمەوە".
دوو شەممە، ٤ ئایار ٢٠٢٦، بۆکان هەورامی نووسیویەتی "نوێترین بەرهەمم چوار شەممە کاتژمێر چواری ئێوارە لە یوتیوبی بۆکان هەورامی بڵاودەبێتەوە".
ئەو هونەرمەندە پرۆمۆی گۆرانیەکەی بڵاوکردوەتەوە کە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپە و بەزاراوەی هەورامیە و لە سروشتی کوردستاندا کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە لەلایەن ڤینۆ پڕۆداکشنەوە بەرهەمهاتووە.
هونەرمەند بۆکان هەورامی یەکێکە لەو گەنجە هونەرمەندانەی خاوەنی چەندین بەرهەمە و هەواداری تایبەت بەخۆیەتی.