هونەرمەندی دیاری شانۆ و دراما، عەلی ئەحمەد شەوی رابردوو ماڵەکەی لە گەڕەکی کوێستان لە شاری هەولێر سووتا و "هیچی بۆ دەرنەچووە لە ماڵەکەیدا".
شەممە، ٣٠ ئایار ٢٠٢٦، سەبارەت بە رووداوەکە ئالان عەلی ئەحمەد، کوڕی هونەرمەند بە میدیاکانی راگەیاند "دوێنێ شەو من و خوشکەکەم لە ماڵەوە نەبووین و باوکم تەنیا بوو، کە شۆرتی کارەبا لە پلاکێکی پشتی قەنەفەکەمانەوە دروستبووە و ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە، پێش تەشەنەکردنی ئاگرەکە باوکم خۆی رزگار کردووە".
سەبارەت بە زیانەکانی ئاگرەکە کوڕەکەی عەلی ئەحمەد وتویەتی "هیچ بۆ ماڵەکەی باوکم دەرنەچووە، ئاگرکوێژنەوەش زوو نەهاتایە ئاگرەکە زیاتر تەشەنەی دەکرد، کرێچێن و دەبێت لەگەڵ خاوەنی خانووەکە گفتوگۆ بکەین بزانین وەڵامی بۆ رووداوەکە چی دەبێت".
هونەرمەند عەلی ئەحمەد زیاتر لە ٥٠ ساڵە لە شانۆ، دراما و فیلمدا خزمەت بە هونەری کوردی دەکات.
وێنەی ماڵەکەی دوای ئاگرەکە: