بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە

‌بانە شیروان، وێنەیەک لە ڤیدیۆ کلیپەکەی

هونەرمەندی لاو بانە شیروان ناسراو بە بانولی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

سێ شەممە، ٢ حوزەیران ٢٠٢٦، کەمێک لەمەوبەر بانە شیروان گۆرانی ١٢٣٤ (یەک، دوو، سێ، چوار) ی لە کەناڵی یوتوبی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.

گۆرانیەکە کاری بەرهەمهێنانی لەلایەن سیامەند موحەمەدیەوە بۆ ئەنجامدراوە و لە دەرهێنانی بێنجی ئالێنە.

بانە شیروان هونەرمەندێکی گەنجە و خاوەنی چەندین گۆرانی تایبەت بە خۆیەتی و بە ستایلی جیاواز ناسراوە و جگە لە زمانی کوردی بە زمانی ئینگلیزیش چەند گۆرانیەکی تۆمارکردووە. 




PM:06:36:02/06/2026