ڕەزازی دەگەڕێتەوە ئێران

هونەرمەندی ناسراوی كورد ناسری ڕەزازی بە بەرهەمێكی نوێوە دەگەڕێتەوە ئێران.
دوای 36 ساڵ لەقەدەغەكردنی گۆرانییەكانی ناسری ڕەزازی لە وڵاتی ئێران، ئەو هونەرمەندە لەڕێگەی بڵاوكردۆنەوەی ئەلبومێكی نوێوە دەگەڕێتەوە ئەو وڵاتە.
ئەو ئەلبومە ناوی چاویانە و لە 12 تراك پێكهاتووە و لەلایەن میوزسیانی ڕۆژهەڵاتی زەكەریا یوسفییەوە بەهەم هێنراوە.
بڕیارە بەرهەمەكەی ڕەزازی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاوبكرێتەوە.
چەندین ساڵە بەهۆی كێشەی سیاسییەوە ڕەزازی نەیتوانیەوە سەردانی ئێران بكاتەوە و بەهەمەكانیشی بەهەمان هۆكار قەدەغەكرابوو.




PM:02:54:13/01/2015