هونەرمەندی گۆرانیبێژ هانی موجتەهیدی گۆرانییەکی نوێ بە ناوی 'نیشتمان' بڵاودەکاتەوە.
پێنج شەممە، ١٨ حوزەیران ٢٠٢٦، هانی کاتژمێر ٦:٠٠ ئەم ئێوارەیە لە چەناڵی یوتیوبی خۆی ڤیدیۆ کلیپەی بڵاوکردوەتەوە، هۆنراوەی گۆرانیەکە لە لایەن ئەحمەد محەمەدەوە نوسراوە، کاری دەرهێنان و مۆنتاژی رەوا فاروق ئەنجامیداوە، کاری موزیکی گۆرانیەکەش سیامەند موحەمەدی دایناوە.
هانی خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٤وە لە ئەڵمانیا دەژی و خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.