قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا قادر ئینار دوای ماوەیەک نەخۆشی مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

ئینانر لە ساڵی ٢٠٢٤ بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە لە ژێر چاودێری وچارەسەری پزیشکیدا بوو، بەڵام سەرەرای هەوڵە پزیشکییەکان ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

جگە لە کاری هونەری، قادر ئینانر هەڵوێستە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی بەردەوام جێگای باس بوون. لە ماوەی «پرۆسەی ئاشتی»دا ئەندامی «شاندی ژیران» بوو و لە گەشتی گوند بە گوند لە هەرێمی دەریای ناوەڕاست، گرنگی گفتوگۆ و ئاشتی بڵاودەکردەوە. هەروەها بەردەوام هاودەنگی خۆی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان و سەلاحەدین دەمیرتاش دەردەبڕی.


AM:09:30:27/06/2026