کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە


هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین گۆرانی بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بە ناوی "ئەوین" بڵاوکردەوە.

لە بارەی کارەکەیەوە کیژان ئیبراهیم خەیات لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نوسیویەتی "کارێکی نوێی پڕ لە خۆشەویستی، کە بەخۆشەویستیە ئەنجامدراوە، سوپاس بۆ ماندووبوونی هەموو ئەو ئازیزانەی هاوکار بوون".

هۆنراوەی گۆرانیەکە لەلایەن نزار ناشاد نوسراوە و ئاوازەکەی هونەرمەند خۆی دایناوە، کاری مۆسیقای بژار دیلان ئەنجامی داوە.

بەرهەمی "ئەوین" دووەم ڤیدیۆ کلیپی هونەرمەند کیژانە لەم مانگەدا، دوای ئەوەی لە ٦ حوزەیراندا بەرهەمێکی شادی بە ناوی "خۆشمژدە" بڵاوکردەوە.

ھونەرمەند کیژان ئیبراھیم خەیات لە ساڵی ١٩٨٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و کچی هونەرمەندی دیاری کوردستان ئیبراهیم خەیاتە، و خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی و جگە لە گۆرانی وتن موزیک ژەن و ئاوازدانەریشە.




PM:03:57:29/06/2026