تابلۆ، كچی هونەرمەند، عەدنان كەریم لە یادی لەدایكبونی
باوكیدا نوسیویەتی: ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبونی میهرەبانترین باوکی دنیایە! باوکێک کە
وڵاتەکەی لە ناخی دڵییەوە خۆش دەوێت و بە هەمان شێوەش من و براکانمی فێرکردوە کە هەمان
خۆشەویستیمان بۆ خاکەکەمان هەبێت
فێرتکردین کە خۆڕاگری یەکێکە لە ڕێگەکانی ژیان و میهرەبانی
و دڵسۆزی هەمیشە لە کردەوەکان بەهێزترن.
شانازی دەکەم کە کچی تۆم، هیوادارم هەزاران ساڵی دیکەش بە تەندروستییەکی
باش و بەختەوەری لەگەڵمان بمێنیتەوە بە دەنگە خۆش و ئاوازە پڕ سۆزەکەت!