دوای چەندین مانگ لە پێشبینی و دەنگۆ، ئاهەنگی هاوسەرگیریی ئەستێرەی جیهانیی پۆپ تەیلۆر سویفت و ئەستێرەی تۆپی پێی ئەمریکی تراڤیس کێڵسی لە هۆڵی بەناوبانگی "مادیسۆن سکوێر گاردن" لە نیویۆرک بەڕێوەچوو.
بەهۆی گرنگییەکەیەوە لەلایەن میدیاکانی ئەمریکاوە بە "زەماوەندە شاهانەکەی ئەمریکا" وەسف کرا.
ئاهەنگەکە شەوی هەینی، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە نێوان ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا بەڕێوەچوو و تێیدا زیاتر لە دوو هەزار کەسایەتیی ناوداری بوارەکانی هونەر، وەرزش و سیاسەت بەشدارییان تێدا کرد، کە لە نێوانیاندا ئەستێرەکانی وەک پۆڵ ماککارتنی و جیجی حەدید هەبوون.
هاوکات ئەکتەری کۆمیدی ئادەم ساندلەر ئەرکی ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی لە ئەستۆ گرتبوو و بووکی ساڵیش بە درێسێکی دیزاینکراوی دیۆرەوە دەرکەوت تا چیرۆکی خۆشەویستییەکەیان کە لە ساڵی ٢٠٢٣وە دەستی پێکردبوو، بە فەرمی بگەیەننە کۆتایی لە ڕێوشوێنی ئەمنی توند و نهێنیا ئەنجامدرا بەجۆریک هیچ وێنەیەکی ئاهانگەکە بڵاونەکراوەتەوە.