ئەکبەر عەبدی، ئەکتەری دیاری سینەمای ئێران کۆچی دوایی کرد

ئەکبەر عەبدی، ئەکتەری ناوداری سینەما و تەلەفزیۆنی ئێران کە لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە چالاکیی هونەرییدا لە دەیان فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا ڕۆڵی بینیبوو، ڕۆژی هەینی ٢٤ی تەموز لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەکبەر عەبدی لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی جەڵتەی دڵ بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە و بەشی چاودێریی چڕدا خەوێندرابوو.

ئەکبەر عەبدی چالاکیی هونەریی خۆی لە ساڵی ١٣٧٩دا بە شانۆی ئاماتۆر دەستپێکرد. لە سەرەتای دەیەی ١٣٨٠دابە بەشداریکردنی لە کۆمەڵێک زنجیرەی تەلەفزیۆنی ناوبانگی دەرکرد.




AM:08:42:25/07/2026