ئەسیتێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی سەردانی كرودستان دەكات.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی سۆمەر نیوز ئەنجلینا جولی لەمەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی ئاوارەكانی كە بەهۆی شەڕی داعشەوە ناوچەكانی خۆیان جێهێشتووە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە گەشتە هەولێر و بڕیارە سەردانی كەمپی ئاوارەكان بكات.
جولی كە بەو پێیەی باڵوێزی نیاز پاكی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانە بۆ كاروباری ئاوارەكان، ئەم سەردانەی ئەنجامداوە و دوورە لەكاری هونەرییەوە، بڕیاریشە بۆ ڕونكردنەوەی زیاتر كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسی لەشاری دهۆك ئەنجام بدات.
ساڵی ڕابردووش ئەنجلینا جولی بەمەبەستی سەردانكردنی ئاوارەكانی سوریا و خۆرئاوا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەساڵی 2009شدا سەردانێكی بۆ بەغداد ئەنجامدا.