بیۆنسێ ساڵانە ئەم بڕە پارە خەیاڵییە لە خۆیدا خەرج دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ، ساڵانە بڕێكی پارەی خەیاڵی لە گرنگیدان بە جوانێكەیدا خەرج دەكات.
بیۆنسێ بە یەكێكە لە سەرنجڕاكێشترین ئەستێرەكانی جیهانی دادەنرێت بۆ پارێزگاری كردن لە جوانێكەشی، ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار لە كڕینی كەلوپەلی تایبەت خەرج دەكات.
بەپێی هەواڵی چەند ماڵپەڕێكی جیهانی ئەو هونەرمەندە دوو گروپ كارمەنی لای خۆی دامەزراندووە بۆ ئەوەی ئاگاداری جوانی تەندروستی بن.
ئەو ئەستێرەیە ساڵانە 50 هەزار دۆلار دەداتە چەند كەسێك بۆ ئەوەی هەفتانە دووجار سەردانی بكەن و گرنگی بە خواردنەكانی بدەن، هەروەها 200 هەزار دۆلاریش دەداتە ڕاهێنەرێك بەمەبەستی گرنگیدان بە جەستەی.
بیۆنسێ زۆرترین بڕی پارەش لە كڕینی كەلوپەلی جوانكاری تایبەت بە قژ و پێستدا خەرج دەكرێت، كە بڕكەی زیاترە لە 546 هەزار دۆلاری ئەمریكی.









PM:01:26:04/02/2015