ماڵپەڕی (hollywoodbuzz) لە ڕاپرسی ساڵانەی خۆیدا 30 جوانترین ژنی جیهان دیاری دەكات و ئەستێرە قژ زەردەكەی هۆلیود پلەی یەكەم بەدەست دەهێنێت.
ڕاپرسییەكەی ئەو ماڵپەڕە بە گەوەرترین دادەنرێت و ساڵانە جوانترین ژنەكانی جیهانی دیاری دەكات لەمساڵیشدا، ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود شایلین ودلی توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت.
ئەستێرەكانی گۆرانیش پشكی خۆیان هەبوو لە جوانترەكانی جیهاندا و هەر یەك لە جێنیفەر لوپێز و تایلۆر سویفت و شەكیرا، پلەكانی دووەم و حەوتەم و دەیەمیان بەدەست هێناوە.
لیستی جوانترینەكان لە ئەستێرەكانی بۆلیود بێبەش نەبوو، هەریەك لە دیبیكا بادیكۆن و پریانكا شۆپرا پلەی سێهەمی نوهەمیان بەدەست هێنا.
بەنێو توركەكانیشدا بیرین سات و توبا بۆیۆكستۆن لە پلەی 21 و 30دا بوون، ئارینا شایكی خۆشەویستی پێشوی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پلەی 12 دا، هەیفا وەهبیش وەك تاكە نوێنەری عەرەب توانی پلەی 19 بەدەست بهێنێت.