ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی مایا دیاب بەشێوازێكی سەیر و سەرنجڕاكێش دەردەكەوێت.
مایا دیاب چەند وێنەیەكی نوێی خۆی لەڕێی پەیجە تایبەتەكانیەوە بڵاودەكاتەوە، كە تێیدا بەشێوەیەكی سەیر و سەرنجڕاكێش دەردەكەوێت و هەواردارانی سەرسام دەكات.
لە وێنەكاندا مایا بە جلێكی ڕەش و پێڵاو و جانتای سپییە دەردەكەوێت، هەروەها كڵاوێكی گەورەی لەسەردایە و بە شەقامەكانی بەیروتی پایتەختی لوبناندا پیاسە دەكات.
ئەوەی جێی سەرسوڕمانە جانتاكەی دەستی مایا دیابە كە قەبارەیەكی گەورە و دیزانێكی جیاوازی هەیە و زۆرێك لە چالاكەوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە سەیرترین جانتا ناویان بردووە.