نمایشكاری بەناوبانگی جیهانی نیۆمی كامبل لە نمایشێكی نوێی جلوبەرگدا دەردەكەوێت.
لە چوارچێوەی كارەكانی هەفتەی مۆدە لە نیۆرك نیۆمی كامبل نمایشێكی تایبەتی جلوبەرگ پێشكەش دەكات و ئامادەبووان سەرسام دەكات، ئەو هەفتەیش داهاتەكەی بۆ كاری خێرخوازی دەبێت.
ئەو هەفتەی مۆدەیە لەژێر ناونیشانی ( Fashion For Relief) دەبێت و دیزانی چەندین دیزاینەری ناسراوی جیهانی تێدا نمایش دەكرێت، داهاتەكەشی دەبەخشرێتە هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا كە یەكێكە لەو نەخۆشیانەی ماویەكە لە وڵاتانی ئەفریقا بڵاوبۆتەوە و كەسانێكی زۆری كردۆتە قوربانی.