بەوێنە...دوای منداڵبوون جەستە سەرنجڕاكێشەكەی بۆ دەگەڕێتەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی كرستینا ئەگێلیرا دوا منداڵبوون كێشە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی و هەوادارانی سەرسام دەكات.
كرستینا ئەگێلیرا چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا بە جلێكی تەسكی لەبەردایە و دەردەكەوێت كە كێشی گەڕاوەتەوە باری ئاسایی ئەمەش تەنها دوای شەش مانگ لە لەدایك بونی منداڵی دووەمی.
ئەو وێنانە لەكاتی ئامادەكراییەكان گیراوە بۆ وەرزشێكی نوێی پرۆگرامی زە ڤۆیس كە ئەگێلیرا یەكێكە لە ئەندامەكانی، لەپاڵ هەریەك لە (ئادەم لیڤاین، پلایك شیلتۆن، فارێل ولیامز.
كرستینا ئەگێلیرای تەمەن 34 ساڵ، بەهۆی دووگیان بونەوە نەیتوانی بەشداری وەرزی ڕابردووی پرۆگرامی زەڤۆیس بكات، بەڵام لەئێستادا بۆ جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە نێو ئەندامانی لیژنەی پرۆگرامەكە.









PM:12:44:19/02/2015