بەوێنە....بیۆنسێ بێ فۆتۆشۆپ هەموان شۆك دەكات

بڵاوبونەوەی چەند وێنەیەكی ئەستێرەی جیهانی بیۆنسێ پێش ئەوەی فۆتۆشۆپی بۆ بەركاربهێنرێت، جەماوەرەكەی توشی شۆك دەكات.
وێنەكانی بیۆنسێ لە پیجی ( The Beyonce World) بڵاوكراوتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2013  و وێنەكان تایبەت بە ڕیكلامێك گیراون، كە تێیدا بیۆنسێ شێوەیەكی ناشرینی هەیە و چەندین پەڵە و چاڵ لە پێستیدا دەردەكەوێت.
وێنەكان هەرایەكی گەورەی لەنێو هەوادارانی ئەو هونەرمەندەدا دروست كردووە، بە جۆرێك بەشێكیان سوربوون لەسەر ئەوەی تەنانەت بێ فۆتۆشۆپیش وێنەكان سەرنج ڕاكێشن و جوانی بیۆنسێیان دەرخستووە.
پەیجی ( The Beyonce World) پاش ماوەیەك لە دانانی وێنەكان دەسرێتەوە و هۆكارەكەشی بۆ زۆری سەردان كەران دەگێرێتەوە و هاوكات نایەوێت شەرە قسە لە نێوان بەشداربوواندا دروست بكات.









PM:01:08:21/02/2015