پۆلیسی میسر بەشێوەیەكی فەرمی بڕیاری دەستگیر كردنی سەماكاری ناسراو سافیناز دەردەكات.
بەڕێوبەڕێتی پۆلیسی جیزە بەشێوەیەكی فەرەمی بڕیاری دەسگیركردن بۆ سەماكاری بەڕەگەز ئەرمەنی سافیناز دەردەكات، لە بەرامبەر لەبەركردنی ئاڵای میسر وەك جلێكی تایبەت بە سەماكردن.
ئەم بڕیارە لەسەر داوای ژنە سەرمایەدار و خاوەنی هۆتێلێكی میسرە كە سافینازی بە سوكایەتی كردن بە ئاڵای میسر تۆمەتبار كردووە، بەو پێیەی ئاڵای میسری وەك جلێكی وروژێنەر لەبەر كردووە وسەمای پێوە كردووە.
بەپێی ماددەی 223 لە دەستوری میسری، هەر كەسێك سوكایەتی بە ئاڵای ئەو وڵاتە یاخود مارشی نیشتمانی و پیرۆزییەكانی دیكەی بكات، ئەوا پێویستە بەپێی یاسا سزا بدرێت.