ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی هاریسۆن فۆرد توشی ڕووداوێكی نەخوازراو دەبێت و بە فڕۆكە بچوكەكەیەوە دەكەوێتە خوارەوە.
هاریسۆن فۆڕدی تەمەن 72 ساڵ بەهۆی كەوتنە خوارەوە بە فڕۆكەكەیەوە بۆ ناو یەكێك لە یاریگاكانی یاری گۆڵف لە لۆس ئەنجلۆس بەسەختی بریندار دەبێت و ڕوانەی نەخۆشخانە دەكرێت.
هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕكەكە بەهۆی وەستانی یەكێك لە بزوێنەرەوەكانی بووە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.
تیمی سەرپەرشتیاری تەندروستی فۆڕد ئاماژە بەوە دەكەن كە لەگەڵ ئەوەس بریندارییەكی زۆر لە لەشیدا هەیە، بەڵام مەترسی لەسەر ژیانی نییە و بەم زووانە چاك دەبێتەوە.