بەوێنە...عومەر شەریف بەڕووتی هەرا دەنێتەوە

بڵاوبونەوەی چەند وێنەیەكی ئەكتەری بەناوبانگی میسر و هۆلیود عومەر شەریف هەرایەكی گەورە دەنێتەوە.
لەڕێی ماڵپەڕ و پێگە ئەلەكترۆنییەكانەوە چەند وێنەیەكی عومەر شەرف بڵاودەبێتەوە كە تێیدا هیچ جلوبەرگێكی لەبەردا نییە، ئەمەش توڕەبونی جەماوەرەكەی و چالاكەوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لێدەكەوێتەوە بەو پێییە تائێستا هیچ هونەرمەندێكی پیاو بەو شێوەیە دەرنەكەوتووە.
ئەو وێنانە لە ساڵی 1969دا گیراوە لەكاتی پشودانی ئەو ئەكتەرە دوای نواندنی لە فیلمی (mackenna's gold).
عومەر شەریف بۆ یەكەم جار نییە هەرای لەم شێوەیە دەنێتەوە، بەڵكو لە ساڵی 1968دا بە دەركەوتنی لەگەڵ كچێكی بە ڕەگەز جولەكە لەچەند دیمەنێكی وروژێنەردا جەماوەرەكەی توڕە دەكات. 









PM:02:39:08/03/2015