هەڕەشەی جیابونەوە لە هاوسەرەكەی دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ هەڕەشەی جیابونەوە لە جای زی هاوسەری دەكات.
بەپێی هەواڵی چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن بیۆنسێ هەڕەشە ئەوە دەكات كە دوای ڕێی دادگاوە داوای جیابونەوە بەرزدەكاتەوە گەربێت ئەو دەنگۆیانە ڕاست بێت كە گوایە جای زی هاوسەری كوڕێكی هەیە و لەئێستادا داوا دەكات بچێتە سەر ناوی باوكی.
ئەو كوڕە گۆرانبێژێكی ڕاپی تەمەن 22 ساڵە و ئاماژەی بەوە كردووە كە دایكی و جای زی لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا پەیوەندی خۆشەویستیان هەبووە، دواتر دایكی دووگیان بووە.







PM:02:23:10/03/2015