ئەستێرەی بەناوبانگی ئوستورالی نیكۆل كیدمان دەچیتە نَو لیستی دەوڵەمەندترین ژنەكانی ئوستورالیاوە.
نیكۆل كیدمان بە بونی 255 ملیۆن دۆلارەوە دەچێتە نێو لیستی دەوڵەمەندترین ژنەكانی ئوستورالیا، بەمەش پلەی شەشەمی ئەو لیستەی گرتووە و تەنها پێنج ژن توانیویانە بە سامانەكەیان پێشی بكەون.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی بیزنیس ریڤیو ویكلی كە لیستەكەی بڵاوكردۆتەوە چەند ئەستێرەیەكی دیكەی ئوستورالیش لە لیستەكەدا بونیان هەیە كە دیارترینیان كایلی مینۆگە بە 60.9 ملیۆن دۆلار لە پلەی شانزەهەمدایە، هەروەها ئێل ماركیفسۆنی نمایشكاری جلوبەرگ بە كۆكردنەوەی 54.7 لە پلەی حەڤدەهەمدایە.