ئەستێرەی بەناوباگی جیهانی ئەنجلینا جولی لەسەر شێوازی هەوكاری كردنی گەلی سوریا دێتە دەنگ.
ئەنجلینا جولی لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاماژە بەوە دەكات كە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی سوریا زۆر لاواز و بێ بایخە، چونكە ههاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە بارودۆخێكی خراپدا ژیان دەگوزەرێنن.
جولی دەڵێت " مایەی شەرمەزارییە بۆ هەموو جیهان كە ڕۆژانە ئەو هەموو تاوانە دژی هاوڵاتیانی سوریا ئەنجام دەدرێت، بەڵام هیچ كەسێك سزا نادرێت".
ئەو ئەستێرە داوا لە حومەتی وڵاتانی جیهان دەكات ناكۆكییەكانیان بخەنە لاوە و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی سوریا بدەن و ئەو كەسانەش كە تاوانبارن ڕوبەڕووی دادكا بكرێنەوە.