بەوێنە...تارا ڕەسوڵ لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ژیانی هاوسەرگیری پێك هێنایەوە

كچە گۆرانبێژی ناسراوی كورد تارا ڕەسوڵ لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆدا ئەڵقەی دەستگیرانداری دەگۆڕێتەوە.
تارا ڕەسوڵ لەكاتی بەشداری كردنی لە پرۆگرامی كوردسات مەگەزیندا چونە نێو ژیانی هاوسەر گیری ڕادەگەیەنێت و لەگەڵ دەستگیرانەكەیدا كە ناوی هیوا حەلاقە ئەڵقەی دەستگیرانداری دەگۆڕنەوە.
تارا و هیوا لە یادێكی هونەرمەند تایەر تۆفیق یەكتریان ناسیوە و دواتر پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانیاندا دروست بووە.
دەستگیرانەكەی تارا لە پرۆگرامەكەدا خۆشەویستی خۆی بۆ ئەو هونەرمەندە دەردەبڕیت و ئاماژە بەوە دەكات كە لە خۆشەویستیدا بە ترێ بانگی دەكات.
ئەمە بۆ دووەم جارە تارا دەچێتە نێو كەژاوەی هاوسەری، دوای ئەوەی چەند ساڵێك لەمەوبەر لە دەرەوەی وڵات ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناو دوای چەند ساڵێك جیابونەوەی خۆی ڕاگەیاند.








PM:02:00:19/03/2015