ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی نەشتەرگەری دەرهێنانی منداڵدانی ئەنجام دەدات.
ئەنجلینا جولی ئاشكرای دەكات كە دوای ئەوەی یەكێك لە مە مكەكانی لە ترسی توشبوون بە شێرپەنجە بڕیوەتەوە، هەفتەی ڕابردوو منداڵدانی دەرهێناوە.
ئەو ئەستێرەیە دەڵێت " چەند پشكنینێك هەوكردنی لەسەر منداڵدانم ئاشكار كرد، كە ئەگەر هەبوو گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان بێت، بۆیە بڕیاری ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگرەیەم دا".
جولی ڕایگەیاندووە كە دایك و نەنك و پوری بەهۆی شێرپەنجەوە گیانیان لەدەستداوە بۆیە بەردەوام لە هەوڵدایە تا خۆی لەو نەخۆشییە بپاریێزێت.