بەوێنە...دوای دەرهێنانی منداڵدانی بەم شێوەیە دەركەوت

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەرهێنانی منداڵدانی دەردەكەوێتەوە.
ئەنجلینا جولی دوای ‌وئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ دەرهێنانی منداڵدانی لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (Kids' Choice Awards ) دەردەكەوێت و لەو ئاهەنگەدا توانی خەڵاتی باشترین ئەكتەر لە ڕۆڵی شەڕەنگێزیدا بباتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە فیلمی (Maleficent) ڕۆڵێكی لەو شێوەیەی گێڕا.
لەگەڵ ئاشكرا كردنی ناوەكە هەردوو منداڵەكەی زاهارا و شیلو كە ئامادەی ئاهەنگەكە بوون باوەشیان كرد بە دایكیاندا.
جولی لە وتەیەكیدا كە لە ئاهەنگەكەدا پێشكەشی كرد هانی منداڵانیدا ئامۆژگاری كردن بەوەی كە خاوەنی كەسایەتی خۆیان بن.
هەفتەی ڕابردوو ئەنجلینا جولی لەڕێی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزەوە ئاشكرای كرد كە لە ترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵدان ئەو بەشەی جەستەی لەڕێی نەشتەرگەرییەوە دەرهێناوە.









PM:01:47:30/03/2015