ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ بە جلێكی سادەوە دەردەكەوێت و زۆرێكیش گاڵتە بەم دەركەوتنەوەی دەكەن.
بیۆنسێ بە تەنورییەكی مارۆنی چەرم و قەمیسێكی سپی و چاكەتێكی ڕەنگاو ڕەنگەوە، ئامادەی نمایشی جلوبەرگەكانی ماركەی شانێل دەبێت كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە نیویۆڕك ئەنجامدراوە و سەرنجی میدیاكانی بۆخۆی ڕاكێشا.
بەپێچەوانەی جارەكانی دیكەوە، ئەمجارە بیۆنسێ بە جلێكەوە دەركەوت كە زۆرێكە گەڵتەیان بەو دەركەوتنەی كردووە و ئاماژەیان بەوە داوە كە لەگەڵ ئەو بۆنەیادا ناگونجێت كە ئامادەی بووە.
جگە لە بیۆنسێ چەندین ئەستێرەی دیكەی جیهانی ئامادەی ئەو نمایشە بوون لە وانە جولیان مۆر و كریس جینیەر، ڤانیسا پارادی و چەند ئەكتەرێكی دیكە.