ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێ دەیڤید بێكهام لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا باس لە چەند نهێنییەكی ژیانی خێزانی خۆی دەكات.
دەیڤید بێكهام لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ پرۆگرامی (The Late Late Show) ئاماژە بەوە دەكات لەسەر هێشتنەوەی ڕیش ڤیكتۆریای هاوسەری پێیڕاگەیاندووە كە تا ئەو مەرجەی جێبەجێ نەكات، چیتر ماچی ناداتێ.
بێكهام دەڵێت "لە میامی بووم كاتێك هاوسەرەكەم وێنەیەكی منی بینی بوو، ڕاستەوخۆی پەیوەندی پێوە كردم و پێی ڕاگەیاندم جارێكی دیكە ماچت ناكەم تا ڕیشت نەتاشیت".
ئەو یاریزانە باس لەوە دەكات كە بۆماوەی ڕۆژێك ڕیشی هێشتۆتەوە بەڵام دواتر بیری كردۆتەوە كە هیچ ڕێگایەكی دیكەی لەبەردەستدا نییە، بۆیە بڕیار دەدات ڕیشی بتاشێت.