توشی شێرپەنجە بووە

یەكێك لە بەناوبانگترین دەرهێنەرەكانی عەرەب توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت و بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی ئەوروپا دەكات.
سەعید ماروق كە دەرهێنەرێكی بەناوبانگی عەرەبە و كاری بۆ زۆرێك لە بەناوبانگترین ئەستێرەكانی عەرەب كردووە، توشبوونی خۆی بە شێرپەنجەی سییەكان ئاشكرا دەكات.
ئەو دەرهێنەرە ئاماژە بەوە دەكات ئەو كەسێكی بەهێز و نەخۆشی شێرپەنجە ناتوانێت بیبەزێنێت، بۆ وەرگرتنی چارەسەریش سەردانی ئەڵمانیا دەكات.
لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵەدا زۆرێك لە ئەستێرە بەناوبانگەكانی عەرەب دڵتەنگی خۆیان بە بیستنی ئەو هەواڵە دەربڕی و هیوای چاكبونەوەیان بۆ ئەو دەرهێنەرە خواست كە دیارترینیان (راغی عەلامە، عاسی حلانی، سامو زین، زینە، لەیلا ئەسكەندەر، وائل جەسار) چەندین هونەرمەندی دیكەش.




PM:01:42:05/04/2015