ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی نانسی عەجرەم سەردانی دوبەی دەكات و بە جوانترین شێوە دەردەكەوێت.
نانسی عەجرەم ئامادەی نمایشی جلوبەرگەكانی (Fashion Victims ) دەبێت و لەو دەركەوتنەشیدا بە عەزییەكی ڕەشی سەرنجڕاكێشەوە دەردەوێت.
عەزییەكەی نانسی لە خوار ئەژنۆیەوە بوو، بەڵام بەشێكی زۆری سنگی و پشتی دەرخستبوو، زۆرێك لە میدیاكانیش ئەم دەركەوتنەی بە یەكێك لە وروژێنەرترین دەركەوتنەكانی دادەنێن.
لەلایەكی دیكەوە چەند میدیایەك ئاماژەیان بەوە كردووە كە نانسی عەجرەم یەكێك دەبێت لە ئەندامانی لیژنەی پرۆگرانی (The voice kids) كە تایبەتە بە منداڵانی بەرهەمەند و بڕیارە لە دوای مانگی ڕەمەزان پێشكەش بكرێت.