ئەستێرەی بەناوبانگی سوری ئەساڵە نەسری وێنەی پیاوێك بڵاودەكاتەوە كە بە ئاواتەوەیە ماچی بكات.
ئەساڵە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەك بڵاودەكاتەوە كە تێیدا پیاوێك دادەنوێت و قەیتانی پێڵاوی ژنێك توند دەكاتەوە.
ئەو هونەرمەندە سەرسامی خۆی بەو وێنەیە دەردەبڕێت و دەنوسێت " بەئاواتم دەستی ئەم پیاوە ماچ بكەم، كە دانەویوە بۆ هاوبەشی ژیانی یان هەركەسێكی دیكەبێت، بۆ ئەوەی ژنەكە دانەنەوێت، نایناسم بەڵام زۆر حەز دەكەم بیبینم".
لەلایەكی دیكەوە ئەساڵە لەماوەی ڕابروودا نوێترین ئەلبومی خۆی بە ناوی 60 خولەك ژیان بڵاوكردەوە و سەكەوتنێكی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی بەدەست هێنا.