هونەرمەندی ناسراوی عێراقی ماجید موهەندیس باسی هونەرمەندی لوبنانی نەجوا كەرەم دەكات.
ماجید موهەندیس لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری (زهرە الخلیج) ئاماژە بەوە دەكات كە نەجوا كەرەم كەسێكی زۆر تایبەت و بە یەكێك لە بەناوبانگترین هونەرمەندەكانی عەرەب ناوی دەبات.
موهەندیس دەڵێت " نەجوا چەندین ساڵە لە كاری هونەری بەردەوامە و ئێستاش لە لوتكەدایە، تەنانەت لە پێشبڕكێكاندا هەمیشە لە پلەی یەكەمدا دەبینرێت".
ماجید موهەندیس باس لەوە دەكات كە بە ملیۆنان كەس بە ئاواتی نەجوا كەرەمەوەن، ئەویش یەكێكن لەوانە، بۆیە شەرەفمەند دەببێت گەر دوای هاوسەرگیری لێبكات، چونكە ئەو كەسێكی خۆشەویستە و بەرێزە.