ژنە هونەرمەندی بەناوبانگی ئیماراتی ئەحلام چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە.
ئەحلام لەڕێی پەیجە تایبەتییەكانییەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تیشێرتەكەوە دەردەكەوێت وێنەی بیۆنسێی لەسەرەوە هەمان ئەو جوڵەیەشی دووبارە كردۆتەوە كە بیۆنسێ لە وێنەكەدا كردوویەتی.
ئەمە بۆ یەكەم جار نییە ئەحلام دەیەوێت هاوشێوەی بیۆنسێ بێت، بەڵكو لە چەند دەركەوتنێكی دیكەیدا بە هەمان شێوە لەڕووی جل و بەرگ و ستایلەوە لاسایی ئەو هونەرمەندە جیهانییەی كردۆتەوە.
ماوەیەك بەر لەئێستاش ئەحلام نوێترین ئەلبومی خۆی بڵاوكردەوە بە ناوی (ملهوفە لصوتك)، سەركەوتنێكی باشی لە وڵاتانی كەنداو بەدەست هێنا.