باسی ئەم وێنەیە دەكات

پۆپ ستاری بەناوبانگی لوبنانی ڕامی عەیاش لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا، باس لەو وێنەیەی خۆی هەیفا دەكات كە هەرایەكی گەورەی نایەوە.
ڕامی عەیاش لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پرۆگرامی(خلیها علینا)ی كەناڵی (MBC) و باس لەو وێنەیە دەكات كە تێیدا لە تەنیشت هەیفا وەهبییەوە دانیشتووە و وا دەردەكەوێت سەیری شوێنێكی هەستیاری هەیفا دەكات.
عەیاش دەڵێت "من و هەیفا هیچ وەڵامێكی ئەو بابەتەمان نەدایەوە، چونكە زۆر شتێكی هیچە، مەرج نییە لەو وێنەیەدا سەیری شوێنێكی دیاریكراو بكەم".
سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ فەزڵ شاكردا، ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەوە دەكات گەر شاكر پەیوەندی پێوە بكات، ئەوا تەلەفونەكە دادەخاتەوە بەسەریدا، چونكە گەر وەڵامی بداتەوە ئەوا خیانەتی لە نیشتمانەكەی كردووە.




PM:03:39:21/04/2015