ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی بەشێوەیەكی توڕە دەردەكەوێت.
ئەنجلینا جولی لەگەڵ سیان لە منداڵەكانیدا سەردانی ولایەتی ئەریزۆنا دەكات، بەمەبەستی سەردان كردنی براد بیتی هاوسەری كە لەو ویلایەتە سەرقاڵی وێنەگرتنی دیمەنەكانی نوێترین فیلمێتی بە ناوی (The Big Shot).
جولی لەو سەردانەیدا دەكەوێتە بۆسەی كامێرای پاپاراتزییەكان و چەند وێنەیەكی بڵاودەكرێتەوە كە تێیدا ئەو هونەرمەندە بە مۆبایلەكەی قسە دەكات و بەشێوەیەكی توڕە و دەرونێكی نائارامەوە دەردەكەوێت.
میدیا ئەمریكییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە سەردانەكەی ئەنجلینا جولی زۆر كورت بووە و دوای چەند كاتژمێرێكی كەم بە فڕۆكەیەكی تایبەت ئەو ویلایەتەی جێهێشتووە.