داهاتی ئەو كۆنسێرتە ئاشكرا دەكرێت كە هونەرمەندی ناسراوی كورد عەدنان كەریك بۆ كەسوكاری شەهیدانی تەرخانكرد.
رێكخراوی هۆرایزن ریلیف ئاشكرای دەكات داهاتی كۆنسێرتەكەی عەدنان كەریم، كە بۆ كەسوكاری شەهیدان تەرخانكراوە زیاتر لە (33) ملیۆن دینارە و بڕیارە دواتر شێوازی دابەشكردنەكەی ئاشكرا بكرێت.
كۆنسێرتەكە (18)ی ئەم مانگە لە تەلاری هونەر بە هاوكاری گروپی میوزیكی مەحوی لەژێر ناوی (ئاواز و گۆرانیمان بۆ تۆیە پێشمەرگە) ئەنجامدرا و جەماوەرێكی زۆر ئامادەی بوو.
نرخی بلیتەكان لە نێوان 10 هەزار بۆ پەنجا هەزاردا بووە، نزیكەی دوو هەزار و 700 بلیت فرۆشراوە.