بەوێنە...ئەستێرەكان لەم ئاهەنگەدا شوێنە هەستیارەكانی لەشیان دەردەخەن و كێبڕكیانە ببنە وروژێنەرترین

ئەستێرە بەناوبانگەكانی جیهان لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی میت گالا بە وروژێنەرترین شێوە دەردەكەون و كێبڕكێیانە لەسەر ڕاكێشانی سەرنجی میدیاكان.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێل بلآویکرده‌وه‌ لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی میت گالا كە لە نیۆرك بەڕێوەچوو، بەناوبانگترین ئەستێرەكانی جیهان بە چەندین جلی وروژێنەر و سەیر و سەمەرەوە دەركەوتن، بەشێكیشیان بەهۆی سەیروسەمەرەی جلەكانیانەوە ڕەخنە باران كران.
ریهانای خانمە گۆرانبێژی جیهانی بە جلێكی زەردەوە دەردەكەوێت كە چەند مەترێك درێژ بووە كەسانێكی زۆر بە ناشرینترین جل ناویان بردووە، هەر ئەمەش وایكردووە ڕەخنەیەكی زۆری ئاڕاستە بكرێت.
بیۆنسێ و جێنیفەر لوپێز و كیم كارداشیانیش بە جلە تەنكەكانیان دەبنە جێی باسی میدیاكان، لەیدی گاگاش بەهەمان شێوە جلەكانی بە یەكێك لەسەیرترین جلەكان ناودەبرێت.













PM:01:36:06/05/2015