پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی NRT2 باس لە هۆکاری وازهێنانی لەو کەناڵە دەکاتو دەیگەڕێنێتەوە بۆ ئەو گرێبەستەی کە ئێستا ئەو کەناڵە کاری پێدەکاتو ئەمیش نەیتوانیووە بەهۆی خوێندنەوە گرێبەستێکی لەو شێوەیە ئیمزا بکات.
هەروەها باس لەوە دەکات کە چاویلکەکەی بۆ جوانیی نییەو چاوی کزە ئەگەرچی زۆرێک پێی دەڵێن بۆ پۆز لە چاویدەکات. ساز کە خوێندکاری بەشی بزنسی زانکۆی ئەمریکیە لە شاری سلێمانی لە دایکبووی ساڵی 1993ەو دەڵێت کە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ کەسێک نییە لە ژیانیدا یەکێکی خۆشنەویستبێت.
ئەو پێشکەشکارە سەبارەت بە مەرجەکانی بۆ هاوسەرگیریش دەڵیت "حەزدەکەم ئەو کەسەی هاوسەرگیری لەگەڵ دەکەم کەسێکبێت کە ئاستی خوێندنی بەرزبێتو رۆشنبیرو کراوە بێتو مێشکێکی کراوەی هەبێت".