بكوژی هونەرمەندی ناسراوی توركی دێیر دەنیز لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستگیر دەكرێت.
پاش چەند ڕۆژێك لە كوشتنی هونەرمەندی ناسراوی توركی دێیر دەنیز، هێزەكانی پۆلیسی ئیستەنبوڵ بكوژەكەی دەستگیر دەكەن.
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی پۆلیس بكوژەكە تەمەنی 17 ساڵە و بەمەبەستی دزی كردن لەڕێی پەنجەرەوە چۆتە ماڵی ئەو هونەرمەندە، بەڵام كاتێك بەهۆی دەنگە دەنگی دزەكەوە دەنیز بەخەبەر دێت، هێرشی دەكاتە سەر و دواتر دەیخنكێنێت.
ئەو تاوانە لەڕێی كامێرای چاودێرییەكانەوە ئاشكرا بووە، دەركەوتووە دزەكە ئامێری كلارنێت و چەند ئامێرێكی دیكەی میوزیكی و مۆبایلەكەی دێیر دەنیزی لەگەڵ خۆیدا بردووە.