ژنەكەی كلۆنی چی تێدا گۆڕیوە

ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود جۆرج كلۆنی باس لە ژیانی خۆی هاوسەرەكەی دەكات.
جۆرج كلۆنی لەكاتی نمایشكردنی فیلمە نوێكەی بەناوی (Tomorrowland) باس لە ژیانی تایبەتی خۆی خێزانەكەی دەكات و ڕایدەگەیەنێت ئەمەل عیلمەدنی خێزانی هەموو شتێكی تێدا گۆڕیوە.
كلۆنی دەڵێت "دوای پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەمەل، بەڕادەیەكی زۆر بیر لە داهاتووی كەسێتی خۆم دەكەمەوە.
ئەو ئەستێرەیە زۆر گەشبینە بەرامبەر بە ژیان، بەڵام پێشتر ئەو گەشبینییەی بۆ ژیانی خۆی نەبووە و لەئێستادا لەو شتە دڵنیابۆتەوە.
جۆرج كلۆنی و ئەمەل عیلمەدینی بە ڕەگەز لوبنانی ساڵی ڕابردوو ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێنا و بەردەوامیش بونەتە جێی باسی میدیاكانی جیهان.





PM:01:44:12/05/2015