ژیانی هەردوو ئەستێرەی جیهانی ئەنجلینا جولی و براد بیت و متنداڵەكانیان دەكەوێتە مەترسییەوەو ماڵەكەیان چۆڵ دەكەن.
بەهۆی دزەكردنی پترۆڵ بۆ نزیك ماڵی براد بیت و ئەنجلینا جولی، ژیانی ئەو خێزانە مەترسی لەسەر دروست دەبێت و ژینگەی چواردەوری ماڵەكەیان لە كالیفۆڕنیا پیس دەبێت و ناچار دەبن ماڵەكەیان چۆڵ بكەن كە نرخەكەی 5 ملیۆن دۆلارە.
ئەو پترۆڵ لە یەكێك لە عەمبارەكانەوە دزەی كردۆتەوە زەریای هێمن و ئەو ناوچەیەی نزیك ماڵەی ئەو دوو ئەستێرەیەی پیس كردووە، ئەمە وای لە لاینە پەیوەندی دارەكان كردووە كەناری (El Capitan State) و چەند ناوچەیەكی دی دابخەن.
چەند كەسێكی خۆبەخشیش دەستیان كردووە بە پاكردنەوەی ئەو ناوچەیە كە چەندین ماسی و باڵندەی تێدا بۆتە قوربانی.