دوای شەش ساڵ لە كۆچی پادشایی پۆپی جیهانی مایكڵ جاكسۆن، تائێستا هەواڵەكانی سەردێڕی زۆرێك لە میدیاكانی جیهان.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو كۆمپانیای سوسبی ئاشكرای كرد كە كێلگەی نێفرلاند، كە پێشتر خاوەنەكەی مایكڵ جاكسۆن بووە دەفرۆشن و نرخەكەی بە 100 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنن.
ئەو كێڵگەیە دەكەوێتە ویلایەتی كالیفۆڕنیا و ڕوبەركەی دوو هەزار و 700 مەترە و جاكسۆن ساڵی 1987 بە 19.5 ملیۆن دۆلار كڕیوێتی، بەڵام لە ساڵی 2008دا بەهۆی چەند كێشەیەكی دارایی لەگەڵ كۆمپانیای سوسبیدا، خاوەندراتێكەی درا بەو كۆمپانیا، بەو پێیەی پادشایی پۆپ 23 ملیۆن دۆلاری كۆمپانیاكەی لابووە.
ئەم كێڵگەیە باخچەی ئاژەڵان و شاری یاری منداڵان و چەندین بابەتی دیكەی ناوازەی تێدایە كە نرخێكی خەیاڵییان هەیە.