ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی شەكیرا جیراڵد پیكێی هاوڕێ و باوكی منداڵەكانی ماچ باران دەكات.
شەكیرا بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی جامی شایی ئیسپانیا لەلایەن یانەی بەرشلۆنەوە، لە یاریگادا خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت و ماچی جیرالید پیكێ دەكات كاتێك جامەكەی لەبەردەمدایە.
ئەو دوو ئەستێرەیە خۆشحاڵییەكی زۆر بەڕوویانەوە دیارە و وێنەكەانیشیان دەبێتە باسی زۆرێك لە میدیاكانی جیهان.
لەلایەكی دیكەی ئەو دادورەی لەساڵی 2010 ئاماژە بەوە كردبوو كە گۆرانییە بەناوبانگەكەی شەكیرا (لوكا) لە دۆمینیكانەوە دزراوە، جارێكی دیكە ئەو دۆسییە دەكاتەوە وئاماژە بەوە دەكات كە پێدەچێت ئەو كەسە لە ئیفادەكەیدا درۆی كردبێت و گۆرانییەكە دزراو نەبێت، بۆیە ئامادەیە جارێكی دیكە ئەو دۆسییە بكاتەوە و دواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەو گۆرانییە لە مانگی ئابدا ئامادەی دادگابن.