ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ جەماوەرەكەی توڕە دەكات و ڕەخنەیەكی زۆری ئاڕاستە دەكرێت.
بیۆنسێ ماوەیەك لەمەوبەر لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاماژە بەوە دەكات كە سوپرایزێكی بۆ جەماوەرەكەی پێییە كە بەم زووانە ئاشكرای دەكات، هەوادارانیش بەپێی ئەو لێدوانە خۆیان بە نوێترین بەرهەمی ئەو هونەرمەندە ئاشكرا دەكات.
بەڵام ئەو هونەرمەندە لە پرۆگرامی (Good Morning America ) ئاشكرای دەكات كە سوپرایزەكەی بریتییە لە دابەزاندنی كێشی لەشی، ئەمەش جەماوەرەكەی توڕە دەكات و هەواڵەكە بە ناگرنگ ناودەبەن.
بیۆنسێ ئاماژە بەوە دەكات كە بۆ ماوەی 22 ڕۆژ دەبێتە كەسێكی ڕووەكی ئەمەش هۆكارێك دەبێت بۆ دابەزاندنی كێشی، ڕەنگە لەو ماوەیەشدا بڕیار بدات كە بۆ هەمیشە كەسێكی ڕووەكی بێتە جارێكی دیكە نەگەڕێتەوە سەر خواردنی گۆشت.