ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی مایلی سایرس بەشێوەیەكی سەیر ئامادەی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵات دەبێت لە نیویۆرك.
مایلی سایرس لەگەڵ كەسێكی نەناسراودا ئامادەی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتی (2015 amfAR Inspiration Gala) دەبێت و لەو ئاهەنگەدا ڕێز لەو كارەنەی دەگیرێت كە بۆ ڕوبەڕووبونەوەی نەخۆشی ئایدز ئەنجامیداوە.
ئەو كەسەی لەگەڵ سایرسدا بووە كوڕێك بووە كە جلوبەرگی كچانەی لەبەردا بووە و پێشبینیش دەكرێت ئەم كارەی وەك پاڵپشتییەك بێت بۆ هاوڕەگەزبازەكان و ڕێكخراوی (LGBT) كەگرنگی بەو جۆرەكەسانە دەدات، بەو پێیەی مایلی یەكێك لەو هونەرمەندانەی پشتگیری هاوڕەگەزبازی دەكات.