وێنە...ئەحمەد سالار دەچێتە میسر و سەردانی دڵنیا قەرەداغی دەكات

هونەرمەندی بەناوبانگی كورد ئەحمەد سالار بەمەبەستی وەرگرتنی بڕوانامەی دكتۆرای فەخری سەردانی میسر دەكات.

ئەحمەد سالار بەمەبەستی وەرگرتنی دكتۆرای فەخری دەچێتە میسر لەوێش سەردانی گۆرانبێژی ناسراو  دڵنیا قەرەداغی دەكات كە پاش شووكردنی بە كونسوڵی میسر لەهەرێمی كوردستان چۆتە ئەو وڵاتە و لە قاهیرەی پایتەخت ژیان بەسەردەبات.

ئەم سەردانی سالار دوای ئەوەدێت كە لەگەڵ چەند كەسایەتیەكی دیكەی كوردا بڕوانامەی دكتۆرای فەخریان لە لایەن زانكۆی كامبریجی بەڕیتانیەوە لە میسر پێبەخشراوە.



PM:02:50:17/06/2015