دەیەوێت پێش وازهێنان ئەم ڕۆڵە بگێرێت

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی دەیەوێت پێش وازهێنان لە كاری نواندن رۆڵێكی جیاواز بگێرێت.

ئەنجلینا جولی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا ئاشكرای دەكات كە دەیەوێت پێش وازهێنان لەكاری نواندن ڕۆڵی كیلیۆپاترای شاژنی میسر بگێڕێت، چونكە زۆر سەرسامە بەو ژنە و دەمێكە خەون بەو ڕۆڵەوە دەبینێت.

لەلایەكی دیكەوە جولی بەم زووانە دەستدەكات بە وێنەگرتنی بەشی دووەكی فیلمی (Maleficent) كە ساڵی پار بەشی یەكەمی بڵاوكرایەوە و سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا.

لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا جولی سەردانی ئاوارە سورییەكانی كرد لە لوبنان، بەڵام ئەوەی جیاوازبوو لە سەردانی ئەمجارەیدا بریتیبوو لە بردنی كچەكەی بۆ ئەو شوێنە.





PM:01:41:24/06/2015