پەیوەندی نێوان ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ریهانا و یاریزانی تۆپی پێ كەریم بنزیما ڕۆژ بەڕۆژ گەرمتر دەبێت و لە هاوسەرگیری نزیك دەبێتەوە.
چەند كەسێكی نزیك لە ریهانا و كەریم بنزیما ئاشكرای دەكات كە ئەو دوو ئەستێرەیە پەیوەندییەكەیان زۆر پەرەی سەندووە و ئەگەر هەیە بەم زووانە ژیانی هاوسەرگیری پێكبهێنن.
ریهانا و بنزیما بەشێوەیەكی ڕۆژانە یەك دەبینن و شەوانەش بە بەردەوامی دەچنە یەكێك لە یانە شەوانەكان بۆ كات بەسەر بردن.
گۆڤاری لوك لەدواین ژمارەیدا بڵاویكردۆتەوە كە بنزیما بەشێوەیەكی جدی بیری لەوە كردۆتەوە ئەڵقەی دەستگیرانداری بۆ ریهانا بكڕێت و بەم زووانە پێشكەشی بكات.
ماوەیەكە پەیوەندی نێوان ریهان و بنزیما بۆتە جێی باسی میدیاكان، سەرەتای دروستبونی ئەم پەیوەندییەش دەگەڕێتەوە بۆ مۆندیالی بەرازیل.